简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:بانكی ره‌شیدی عێراقی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كردنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه راگه‌یاند كه ئاره‌زوی كڕینی دۆلار ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتكردن به‌نرخی فه‌رمی واته 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 132 هه‌زار دینار.
بانكی ره‌شیدی عێراقی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كردنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه راگه‌یاند كه ئاره‌زوی كڕینی دۆلار ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتكردن به‌نرخی فه‌رمی واته 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 132 هه‌زار دینار.
بانكی ره‌شید له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاتژمێر 8:00ی ئێواره پلاتفۆرمێكی تایبه‌ت به‌و گه‌شتیارانه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێت دۆلار به‌نرخی فه‌رمی بكڕن.
میكانیزمه نوێیه‌كه پێویستی به تۆماركردن (حجزكردن)ی پێشوه‌خته هه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، میكانیزمه نوێیه‌كه پێویستی به تۆماركردن (حجزكردن)ی پێشوه‌خته هه‌یه بۆ گه‌شتیار به داخڵكردنی لینكی سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی بانكه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی فۆڕمی تۆماركردن، پاشانیش سه‌ردانی یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی ره‌شید ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دانانی پاره‌ی كاشی پێویست بۆ كڕینی دۆلار.گه‌شتیار ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی لقی بانكی ره‌شید له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا دۆلاری كاش وه‌ربگرێت
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، گه‌شتیار ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی لقی بانكی ره‌شید له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا دۆلاری كاش وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش ڕێكاره‌كان ئاسانكاری ده‌كات بۆ هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی كڕینی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی تاوه‌كو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌كاریبهێنێت.
پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕی سێ هه‌زار دۆلاری به‌نرخی فه‌رمی واته 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار پێده‌درێت، ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌مه‌به‌ستی حه‌ج و عومره ده‌چنه سعودیه بڕی دو هه‌زار دۆلاریان پێده‌درێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئازادكردنی كاره‌كانی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی به‌دیلێك نییه بۆ سیاسه‌تی به‌رگریكردن له سه‌قامگیری نرخه‌كان و پلانی حكومه‌ت بۆ ده‌ستوه‌ردان له سه‌قامگیری ئاستی گشتی نرخی دراوه‌كان”.
خێزان و كه‌سانی ئاسایی و یاسایی له عێراق بڕه پاره‌یه‌كی نه‌ختینه‌یی به دراوی بیانی و ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می بانكی كۆده‌كه‌نه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خێزان و كه‌سانی ئاسایی و یاسایی له عێراق بڕه پاره‌یه‌كی نه‌ختینه‌یی به دراوی بیانی و ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می بانكی كۆده‌كه‌نه‌وه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته ملیاره‌ها دۆلار، له‌م حاڵه‌ته‌شدا توشی دو دیارده ده‌بن، یه‌كه‌میان سه‌ختی به‌ڕێوه‌بردنی سوڕانه‌وه‌ی پاره‌یه له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی دابینكردن و داواكاری كه نرخی ئاڵوگۆڕی ئازاد دروستده‌كات، دوه‌میان بچوكبونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوی دراوی گه‌وره‌ی بیانیه ئه‌مه‌ش جوڵه‌ی دراوی به‌شێوه‌ی كاش له‌ناوخۆ راگرتوه.
هه‌ڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ژێر كاریگه‌ری ته‌ڵه‌ی نه‌ختینه‌یی دراوی بیانی‌دا خراپتر ده‌بێت
ده‌شڵێت، “له ئه‌نجامی سامانێكی ئه‌رێنی چاوه‌ڕوانكراو كه جوڵه‌كه‌ی وه‌ستاوه، هه‌ڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ژێر كاریگه‌ری ته‌ڵه‌ی نه‌ختینه‌یی دراوی بیانی‌دا خراپتر ده‌بێت، ده‌رئه‌نجامیش به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی لێده‌كه‌وێته‌وه”.
ئازادكردنی كه‌شوهه‌وای مامه‌ڵه‌كردن به دراوی بیانی و پێدانی ره‌زامه‌ندی، نه‌رمییه‌كی به‌رز له دابینكردنی دراو ده‌ڕه‌خسێنێت
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “ئازادكردنی كه‌شوهه‌وای مامه‌ڵه‌كردن به دراوی بیانی و پێدانی ره‌زامه‌ندی، نه‌رمییه‌كی به‌رز له دابینكردنی دراو ده‌ڕه‌خسێنێت كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی له بازاڕی ئاڵوگۆڕی لاوهكیدا و ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری بازاڕ، به پاڵپشتی سیاسه‌تێكی حكومی كه دابینكردنی كاڵا له ڕێگه‌ی نرخی فه‌رمی دابین ده‌كات چونكه بۆ كاڵاكان 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار هه‌ژمارده‌كرێت”.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
استكشف حقيقة وعود منصة GlobTFX بالعوائد العالية، وكشف الإشارات التحذيرية والتفاصيل الكاملة حول عملياتها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.
حققت الشركة 5.14 مليون فرنك سويسري من الأنشطة التجارية، وأنهت الفترة بأرباح بلغت 80,815 فرنكًا سويسريًا. ومع ذلك، قفزت قيمة أصولها إلى 218.4 مليون فرنك سويسري.
حذرت الهيئة القبرصية من مواقع احتيالية تنتحل هوية المؤسسة، كما نبهت المستثمرين من تأييدات مزيفة من مشاهير على وسائل التواصل الاجتماعي، داعية إلى توخي الحذر.