简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له سه‌ركرده‌كانی كوتله سیاسییه‌كان كرد دانیشتنێكی به‌په‌له سه‌باره‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی ئه‌نجامبده‌ن، هاوكات چاره‌سه‌ره‌كانی بانكی ناوه‌ندیشی به په‌راوێزخراو وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، رێگهچارهسهرهكان هاوكار نین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار زۆره، یه‌كێك له‌وانه خه‌رجنه‌كردنی بودجه به‌شێوه‌ی پێویست بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌كارنه‌هێندرێت، بونی هه‌وڵێك كه ده‌یه‌وێت سیستمی سویفت بۆ پاره‌دان ههڵبوبهشێنێتهوه.
هۆكاره‌كانی دیكه‌ش ئه‌و ئاڵۆزییه زۆرانه‌ن كه له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان و پیاوانی كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌یه
وتیشی، “هۆكاره‌كانی دیكه‌ش ئه‌و ئاڵۆزییه زۆرانه‌ن كه له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان و پیاوانی كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی دۆلار له پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی، جگه له كۆنترۆڵی مافیاكان به‌سه‌ر ئه‌و پلاتفۆرمه دۆلاره‌ی كه له ڕێگه‌یه‌وه خه‌رج ده‌كرێت”.
ده‌شڵێت، “بۆ نیگه‌رانی سیاسی له كاردانه‌وه‌كانی شه‌ڕی غه‌ززه له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه، هه‌ڵوێستی عێراق له‌سه‌ر ڕوداوه‌كان ڕه‌نگه له داهاتودا، ئه‌گه‌ر به‌شداری ململانێكان بكات، ره‌نگه كاردانه‌وه‌ی لێبكه‌وێته‌وه و توندتریش بن”.
چاره‌سه‌ره‌كه له‌وه‌دایه بودجه خه‌رجبكرێت ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه، چاره‌سه‌ره‌كه له‌وه‌دایه بودجه خه‌رجبكرێت، ئاسانكاری زۆر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و ئاسانكردنی ڕێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی دۆلار بكرێت، جگه له لێدانی مافیاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییان و كۆنتڕۆڵكردنی به‌سه‌ر بانكه‌كاندا.جه‌مال كۆچه‌ر داوای كرد دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی كرد، به ئاماده‌بونی سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كان و پسپۆڕان و ئاگاداریان بكرێته‌وه له مه‌ترسییه‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی سیسته‌می سویفت و كاردانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده سیاسی و ئابوری و ته‌نانه‌ت ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
بانكی ناوه‌ندی عێراقی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕیاریانداوه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی قاڵبی ئاڵتونی و دراوی زێڕ له ڕۆژی چوارشه‌ممه 8ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2023ه‌وه ، له ڕێگه‌ی “پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی”ه‌وه.
هه‌مو بانكه حكومی و ئه‌هلیه‌كان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌مو بانكه حكومی و ئه‌هلیه‌كان ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌و (پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنیه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری كراوه داوای كڕینی قاڵبی ئاڵتون و دراوی زێڕ بكه‌ن.ئه‌م فرۆشتنه به‌پێی ئه‌و رێسا و ڕێنماییه‌كانه
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م فرۆشتنه به‌پێی ئه‌و رێسا و ڕێنماییانه‌یه كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ده‌رچون.عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
استكشف حقيقة وعود منصة GlobTFX بالعوائد العالية، وكشف الإشارات التحذيرية والتفاصيل الكاملة حول عملياتها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.
حققت الشركة 5.14 مليون فرنك سويسري من الأنشطة التجارية، وأنهت الفترة بأرباح بلغت 80,815 فرنكًا سويسريًا. ومع ذلك، قفزت قيمة أصولها إلى 218.4 مليون فرنك سويسري.
حذرت الهيئة القبرصية من مواقع احتيالية تنتحل هوية المؤسسة، كما نبهت المستثمرين من تأييدات مزيفة من مشاهير على وسائل التواصل الاجتماعي، داعية إلى توخي الحذر.